ڕێنمایی ئه‌نجامدانی كۆنفرانس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری پشتگیرییه‌كی به‌هێزی به‌ش و کۆلێژەكانی سه‌ر به زانكۆی بەیان ده‌كات بۆئه‌نجامدانی كۆنفرانسی زانستی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نه‌ته‌وه‌یی (خۆجێی) و نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌مه‌به‌ستی دڵنێابوون له جۆری كۆنفرانس و باشتر ده‌ركه‌وتنی پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی زانكۆی بەیان و پاراستنی مافه‌كانی زانكۆ، كۆنفرانسی زانستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕیزبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی زانكۆكان بگونجێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری بكات.
ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی
بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكرێت:
- ده‌بێت ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه ڕوون و ئاشكرا بێت.
- ده‌بێت بابهتهكان ده‌ستنیشان بكرێن.
- ده‌بێت دیاری بكرێت كه ئه‌م كۆنفرانسه چه‌ندجار ئه‌نجام ده‌درێت، واتا ئایا ساڵانه‌یه یاخود ساڵی دوو جار ده‌به‌سترێ ؟ كۆنفرانسی تاك جاری به‌په‌سه‌ند نازانرێت.
- ده‌بێت به ڕوونی دیاربكرێت كه چ به‌شێك یان کۆلێژیك له كۆنفرانسه‌كه به‌رپرسیاره.
- لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ستنی كۆنفرانس له ڕێگای به‌ش یان کۆلێژی خۆیه‌وه. لیژنه‌ی زانستی ده‌بێت داواكارییه‌كه په‌سه‌ندبكات و تونای به‌شه‌كه یان کۆلێژهكه بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه بخاته ڕوو.
- دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر بۆ كۆنفرانسی پێشنیاركراودهكهوێته ئه‌ستۆی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفراتس.
- ده‌بێت كۆنفرانسه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 مانگ پێش له به‌رواری ئه‌نجامدانی ڕابگه‌یه‌نرێت.
- ده‌بێـ كۆنفرانسه‌كه له سەر ماڵپەڕی زانكۆی بەیان به‌كاربهێنێت بۆ ناردن و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان.
- كۆنفرانس ئه‌نجام نادرێت به‌بێ بوونی 10 توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراو بۆ پێشكه‌شكردن.
ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكرێت:
- ده‌بێت ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه ڕوون و ئاشكرا بێت.
- ده‌بێت بابهتهكان ده‌ستنیشان بكرێن.
- ده‌بێت دیاری بكرێت كه ئه‌م كۆنفرانسه چه‌ندجار ئه‌نجام ده‌درێت، واتا ئایا ساڵانه‌یه یاخود ساڵی دوو جار ده‌به‌سترێ ؟ كۆنفرانسی تاك جاری به‌په‌سه‌ند نازانرێت.
- ده‌بێت به ڕوونی دیاربكرێت كه چ به‌شێك یان کۆلێژیك له كۆنفرانسه‌كه به‌رپرسیاره.
- لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ستنی كۆنفرانس له ڕێگای به‌ش یان کۆلێژی خۆیه‌وه. لیژنه‌ی زانستی ده‌بێت داواكارییه‌كه په‌سه‌ندبكات و تونای به‌شه‌كه یان کۆلێژهكه بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه بخاته ڕوو.
- دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر بۆ كۆنفرانسی پێشنیاركراودهكهوێته ئه‌ستۆی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفراتس.
- ده‌بێت كۆنفرانسه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 مانگ پێش له به‌رواری ئه‌نجامدانی به شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ڕابگه‌یه‌نرێت.
- له‌كاتی به‌ستنی كۆنفرانسی هاوبه‌ش، ده‌بێت لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانس سوود یاخود گرنگی به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه هاوبه‌شه ڕوون بكاته‌وه
- كۆنفرانسی هاوبه‌ش ده‌بێت له ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی بەیان پێشكه‌شبكرێت.
- یاخود ده‌توانرێت توێژینه‌وه‌كان له كتێبخانه‌یه‌كی ئهلكترؤنی به‌ناوبانگ وه‌ك IEEE Xplore یان Springer هتد دابنرێن. بۆ ڕێگای دووه‌م ده‌كرێت پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كان و ویبسایتی كۆنفرانسه‌كه بخرێته سه‌ر سه‌ب دۆمه‌ینی زانكۆكه‌ی تر ئه‌گه‌ر زانكۆكه‌ی تر ئاماده‌بوو تێچووی دانانی توێژینه‌وه‌كان له كتێبخانه ئه‌لكترۆنیه‌كه ئه‌ستۆ بگرێت.
- كۆنفرانس به‌بێ بوونی 20 توێژینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراو بۆ پێشكه‌شكردن ئه‌نجام نادرێت.
- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت 20% ی توێژینه‌وه‌كان هی ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بن.
- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت 50%ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستی هی ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بن.
- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت 50% ی قسه‌كه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان هی ده‌ره‌وه‌ی عیڕاق بن.